پیاوێك له نه‌رویج به تیروكه‌وان 5 كه‌سی كوشت
دووانی دیكه‌شی بریندار كرد
K24 - هه‌ولێر:
له شارێكی سه‌ر به ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج، پیاوێك به تیروكه‌وان هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هاووڵاتیان و 5 كه‌سی كوشتووه، 2 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ری پۆلیسه.
رووداوه‌كه شه‌وی رابردوو له شاری كۆنسبێری روویداوه، كه به دووری 80 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته رۆژئاوای ئۆسلۆ، دواتر پۆلیس ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركردووه كه هاووڵاتییه‌كی دانیماركییه و ته‌مه‌نی 37 ساڵانه، به ته‌نیاش ئه‌و كاره‌ی كردووه.
پۆلیسی نه‌رویج ئاماژه به‌وه ده‌كات، تا ئێستا هۆكاری هێرشه‌كه دیار نییه، ئه‌وه‌ش دووپاتكراوه‌ته‌وه كه لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه و كار له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌گه‌رێك ده‌كه‌ن.
پۆلیس دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه رایگه‌یاند، تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی ته‌واو نه‌بووه و هێشتا زووه هیچ شتێك له باره‌ی هۆكاری هێرشه‌كه بدركێنن.
به گوێره‌ی هه‌ندێك راپۆرتی میدیایی لۆكاڵی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه ناوی راینه‌ر وینكلارسۆنه ه وته‌مه‌نی 37 ساڵه، به‌ڵام تا ئێستا پۆلیس ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.