چین: به هۆی تاوانه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه 80 هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراوون
به هۆی تێوه‌گلانیان له 37 هه‌زار تاوانی ئینته‌رنێتی رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ئاسایشی گشتیی له چین، رایگه‌یاند، ته‌نیا له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 80 هه‌زار كه‌س به تۆمه‌تی تاوانه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌ستگیركراوون.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیكرده‌وه، ئه‌و ده‌ستگیركراوانه به هۆی تێوه‌گلانیان له 37 هه‌زار تاوانی ئینته‌رنێتی رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، زیاتر له 4600 كه‌س به تۆمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری كه‌سیی و ئاڵوگۆڕ پێكردنی زانیارییه‌كان و فرۆشتنیان به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستگیر كراوون.
هه‌روه‌ها 1400 كه‌س به تۆمه‌تی به‌شداریكردنیان له تاوانه‌كانی هه‌راسانكردنی ئه‌لیكترۆنی و خراپ به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنی خودی راپێچی لێكۆڵینه‌وه كراون.
به گوێره‌ی زانیاری ئاماری وه‌زاره‌ته‌كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 16 سایت، كه بابه‌تی نه‌شیاویان له باره‌ی مێرمنداڵان بڵاوكردووه‌ته‌وه، داخراوون.
سه‌رچاوه: شینخوا