ته‌ندروستی عێراق ئامارێكی نویی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه
به‌هۆی په‌تاكه 32 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 25 هه‌زار و 117 كه‌س ئه‌نجامدراوه.
وه‌ك له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا تووشبوونی 2 هه‌زار و 162 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه و زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری سلێمانی تۆماركرا، كه بریتییه له 526 حاڵه‌ت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 32 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه 3 هه‌زار و 199 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندرا.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 2 ملیۆن و 32 هه‌زار و 660 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 22 هه‌زار و 713 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 961 هه‌زار و 666 كه‌سیش به رێژه‌ی 96.5% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 48 هه‌زار و 281 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 272 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 5 ملیۆن و 210 هه‌زار و 145 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B