سەدر بۆ مالیکی: تاقیکرایتەوە
"جارێکی دیکە تاقی ناکرێیتەوە"
K24 - هەولێر
موقتەدا سەدر پەیامێک ئاراستەی نوری مالیکی دەکات و پێی دەڵێ: تاقیکرایتەوە و سەرکەوتوو نەبوویت، جارێکی دیکە تاقی ناکرێیتەوە.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە رێگەی ساڵح محەمەد ئەلعێراقی وەزیرەكەیەوە پەیامێكی ئاڕاستەی حیزبی دەعوە كرد و دەربارەی نوری مالیكی دەڵێت "تاقیكرایەوە و سەركەوتوو نەبوو، جارێكی دیکە تاقی ناكرێتەوە".
رێبەری رەوتی سەدر، حیزبی دەعوەشی بە هاوكاریکردنی "شەیتانی گەورە"، کە مەبەستی لە ئەمەریکا تۆمەتبار کرد.
پێشتر نوری مالیکی رایگەیاندبوو، 93 کاندیدی دەرچوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بوونەوەی بە سەرۆک وەزیران، پشتیوانی لێدەکەن.
پێشتر موقته‌دا سه‌در، لیژنەیەکی بۆ گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت پێکهێناوە و له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو "ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه لیژنه‌ی دیاریكراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، نوێنه‌رایه‌تی ره‌وتی سه‌در ده‌كه‌ن".
راشیگه‌یاند، لیژنه‌ی ناوبراو ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی بۆ ئه‌م قۆناغه دروست بكه‌ن، ئه‌میش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و خۆپارێزی له‌و كه‌سانه‌ی كه تێبینیمان له سه‌ریان هه‌یه.