سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری دەکات

پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری: کوردستان مەڵبەندی بەیەکەوەژیان و ئازادیی ئایینی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانە

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری دەکات
مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری دەکات

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە (16ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆکتۆبەری 2021) پێشوازی لە پارتریارک مار ئاوای سێیەم پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت دووبارە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پارتریارک مار ئاوای سێیەم کرد و پشتگیریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپاتکردەوە لە پێناو برەودانی زیاتر بە کولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری و شاندی یاوه‌ری كرد
مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری و شاندی یاوه‌ری كرد

پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە جێی خۆشحاڵییە، کوردستان مەڵبەندی بەیەکەوەژیان و ئازادیی ئایینی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانە و پێویستە پەیامی هەموو ئایینەکان، بڵاوکردنەوەی ئاشتیی و خۆشەویستی بێت.

بارودۆخی گشتیی کریستیانەکان لە عێراق و سووریا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری و شاندی یاوه‌ری كرد
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری و شاندی یاوه‌ری كرد
پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد
پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد