له‌ ڤيه‌ننا داواى ئازادى بۆ كه‌بوودوه‌ند ده‌كرێت

بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە محەممەد سدیق کەبوودوەند ئەمڕۆ کوردانی دانیشتووی نەمسا لە گۆڕەپانی ناوەندی ڤییەنا لە بەرامبەر ئۆپێرای ئەو شارە کۆبوونەوە.

K24 – هه‌ولێر:

بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە محەممەد سدیق کەبوودوەند ئەمڕۆ کوردانی دانیشتووی نەمسا لە  گۆڕەپانی ناوەندی ڤییەنا لە بەرامبەر ئۆپێرای ئەو شارە کۆبوونەوە.

ئەو کۆبونەوەیە کە بە سروودی ئەی رەقیب  دەستیپێکرد لەسەر داوای کۆمیتەی حزبەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان لە ڤییەنا رێکخرابوو و تێیدا داواکارییەک کە بۆ ئازادیی کەبوودوەند بە چەند زمانی وەک ئەڵمانی و ئینگلیزی و فه‌رەنسی ئاماده‌كرابوو، خوێندرایەوە.

بە گوتەی ئامادەکارانی ئەو خۆپيشاندانە ئەو داواکارییە دەدرێتە وەزارەتی دەرەوەی نەمسا و هەروەها ئاراستەی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکرێت.

محەممەد سدیق کەبوودوەند سەرۆکی زیندانیکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ماوەی 27 رۆژە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە هەوڵی دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران بۆ درێژ کردنەوەی ماوەی زیندانەکەی، مانی لە خواردن گرتووە و ژیانی رووبەڕووی مەترسی بووەتەوە.