چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه: ئه‌نجامه‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
به‌رپرسیارێتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی شكستی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و خراپی ئیداره‌كردنی ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی كۆمیسیۆن
K24 – هه‌ولێر:
"چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه"، كه ژماره‌یه‌ك گرووپ و میلیشیا و هێزی سیاسی شیعه له خۆ ده‌گرێت، رایگه‌یاند، ئه‌و ئه‌نجامانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، كه بڕیاره كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایانبگهیهنێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌و گرووپ و میلیشیا چه‌كداریانه رایانگه‌یاندووه، ئێمه هیوادارین كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و سه‌رپێچییه گه‌ورانه راست بكاته‌وه، كه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دوای ژماردنی ده‌نگه‌كان و له كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان ئهنجامیداوون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان دووپاتكردووه‌ته‌وه، ئه‌وان به ته‌واوی سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ئێمه به‌رپرسیارێتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی شكستی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و خراپی ئیداره‌كردنی ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی كۆمیسیۆن".
كۆمیسیۆن دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێستگانه‌ی نیشانه‌یان له‌سه‌ر دانرابوو و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان به ده‌ست و كۆكردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی به‌رایی، بڕیاره ئه‌نجامی تێكڕای %100ی ده‌نگه‌كان ئه‌مشه‌و به شێوه‌ی به‌رایی رابگه‌یه‌نێت.
ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ئه‌مشه‌و راده‌گه‌یه‌ندرێن هێشتا له لایه‌ن دادگای باڵای ئیتیحادییه‌وه په‌سند نه‌كراون و ئه‌نجامی كۆتایی و ره‌سمی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ر نین.