ئەمشەو کاتژمێر 9:30؛ چاوپێکەوتنی مەسرور بارزانی پەخش دەکرێت

ئەمشەو کاتژمێر 9:30 چاوپێکەوتنێکی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کەناڵی شەمس پەخش دەکرێت و هاوکات لە کوردستان24ـیشەوە دەگوازرێتەوە، کە تێیدا بە راشکاوی تیشک دەخاتە سەر گرنگترین پرسە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی ناوخۆی هەرێم، عێراق و ناوچەکە.

 

دیارترین تەوەرە سەرەکییەکانی چاوپێکەوتنەکە:

دۆخی ناوخۆیی هەرێم: رەتکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ دابەشکردنی کوردستان، هۆکاری کاراکردنەوەی پەرلەمان، کۆتاییهێنان بە هاوکێشەی 50 بە 50، دانوستانەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و دووپاتکردنەوەی رەتکردنەوەی شەڕی ناوخۆ.

بەغدا و فیدراڵیزم: کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پێویستیی رێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدراڵی، چاوەڕوانییەکان لە حکوومەتەکەی عەلی زەیدی و پرسی چەکی دەرەوەی یاسا.

ئاسایش و دۆخی ناوچەکە: پێداگری لەسەر بێلایەنیی هەرێمی کوردستان و بەکارنەهێنانی خاکەکەی دژی دراوسێکان، ئاشکراکردنی ئەنجامدانی زیاتر لە هەزار و 50 هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر هەرێم، پەیوەندی لەگەڵ ئێران و هەڵوێست لەسەر مافەکانی کورد لە سووریا.

ئاوەدانی و ئابووری: چۆنیەتیی پەرەپێدانی ژێرخان و ڕاکێشانی وەبەرهێنەران سەرەڕای بڕینی بودجە، رۆڵی کەرتی تایبەت و پەیامی سەرۆکی حکوومەت بۆ خەڵکی کوردستان.