كۆرۆنا له عێراق.. ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی رۆژانه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكرد
زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر تۆماركرا

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 19 هه‌زار و 891 كه‌س ئه‌نجامدراوه.
وه‌ك له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا تووشبوونی هه‌زار و 716 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه و زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری هه‌ولێر تۆماركرا، كه بریتییه له 581 حاڵه‌ت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 18 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا بۆ یه‌كم جاره بۆ ئه‌و رێژه‌یه نزم بێته‌وه و 3 هه‌زار و 189 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندرا.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 2 ملیۆن و 35 هه‌زار و 453 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 22 هه‌زار و 756 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 967 هه‌زار و 862 كه‌سیش به رێژه‌ی 96.7% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 44 هه‌زار و 835 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 234 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 5 ملیۆن و 260 هه‌زار و 678 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B