وه‌زیری ته‌ندروستی: له‌باره‌ی دۆخی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كۆده‌بینه‌وه

K24- هه‌ولێر:
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پلانی داهاتوویان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای كۆرۆنا له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، ئێستا كه ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا به‌رده‌سته، ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ راگه‌یاندنی كه‌ره‌نتینه، به‌ڵام ده‌كرێت بیر له رێكاره‌كان بكه‌ینه‌وه، كه چی پێویسته بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: نه‌ك ته‌نیا له‌و سنووره، به‌ڵكو له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئێستا كۆرۆنا له بڵاوبوونه‌وه‌دایه، هه‌رچه‌ند ناتوانین بڵێین كه ئاسته‌كه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه له نه‌خۆشخانه‌كانی ئیداره‌ی راپه‌ڕین بینیمان، رێژه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توندی تووشبوون و خه‌واندن له نه‌خۆشخانه‌كان زیادیكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا حاڵه‌تی تووشبوون له‌ناو منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 12 ساڵیش تۆمارده‌كرێن، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆوه‌نزای وه‌رزی و بۆ لێكجیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو نه‌خۆشییه‌ش پشت به پشكنینی (PCR) ده‌به‌ستین.
گوتیشی: له هه‌موو هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی خه‌واندن (داخڵبوون) له نه‌خۆشخانه‌كان زیادی كردووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین تووشبووان ته‌نها روو له نه‌خۆشخانه‌ی ژیان ده‌كه‌ن و ئیحاله‌كردنیش نییه، بۆیه ئه‌و فشاره زۆره‌ی له‌سه‌ر دروست بووه.
وه‌زیری ته‌ندروستی روونیشیكرده‌وه، هه‌ر كاتێك پێویست بكات، لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه و ئێستاش به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵین و له‌وانه‌یه به‌یانیش كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌بێت و گوتیشی: هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ته‌ندروستی هه‌ولێر و سلێمانیمان بۆ هه‌ر پێویستییه‌ك بۆ ئیداره‌ی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین راسپاردووه و ئه‌وانیش ئاماده‌ییان نیشانداوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پێویست بكات، نه‌خۆشه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی بكرێن.
دووپاتیشیكرده‌وه، له دوێنێوه 300 بوتڵی ئۆكسجینیان بۆ تووشبووانی راپه‌ڕین ره‌وانه كردووه و وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، له‌كاتی سه‌ردانمان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی راپه‌ڕین، چه‌ند داواكاری و گرفتێك هه‌بوون، له‌وانه‌ش كێشه‌كانی تۆڕی ئۆكسجین و پێداویستی پزیشكی و هه‌ندێك له كارمه‌ندانیش كێشه‌ی ده‌وام و گرێبه‌ستیان یه‌كلایی نه‌ببووه‌وه، ئه‌مڕۆش ئه‌و كێشه و گرفتانه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باسكردووه و بۆیان چه‌ره‌سه‌ر ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها داواشی له هاووڵاتیان كرد، پایه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن و ماسك به‌كاربهێنن و له شوێنی قه‌ره‌باڵغ دوور بكه‌ونه‌وه و هه‌وڵ بده‌ن هه‌رچی زووه ناوی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژی كرۆنا تۆمار بكه‌ن.
ئاشكراشیكرد، ئێستا ژماره‌ی بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسین زیادیانكردووه، بۆیه لۆد له‌سه‌ر بنكه‌كان نه‌ماوه و هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ناوی خۆی له سیته‌می ئه‌لیكترۆنی پڕ بكاته‌وه، له‌ماوه‌ی رۆژێك تا دوو رۆژ ناوی ده‌گه‌رێته‌وه و گوتیشی: جگه له‌مه ئێستا هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت، ده‌توانێت راسته‌وخۆ سه‌ردانی بنكه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین بكات و ده‌ستبه‌جێ ڤاكسینی پێ ده‌درێت و ناوی ده‌خرێته ناو سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی.
له‌باره‌ی ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو ژه‌مه ڤاكسینه‌كه‌ش سامان به‌رزنجی گوتی: درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو ژه‌مه‌كه بڕیارێكی به‌غدا بوو، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وكات شه‌پۆلێكی نوێی كۆرۆنا رووی له عێراق كردبوو و ویستی به‌و بڕیاره زۆرترین رێژه‌ی هاووڵاتییان ژه‌می یه‌كه‌م وه‌ربگرن، به‌ڵام ئێستا دووباره عێراق ده‌یه‌وێت ئه‌و ماوه‌یه‌ی نێوان هه‌ردوو ژه‌مه ڤاكسینه‌كه كورت بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێستا زیاتر له ملیۆنێك و 945 هه‌زار ژه‌مه ڤاكسینیان ده‌ستكه‌وتووه، له‌و ژماره‌یه‌ش ملیۆنێك و 112 هه‌زار ژه‌م به‌كارهاتووه، كه زیاتر له 625 هه‌زاریان ژه‌می یه‌كه‌میان وه‌رگرتووه و 410 هه‌زار كه‌سیش هه‌ردوو ژه‌مه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
دووپاتیشیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان پلانێكیان بۆ پێكهێنانی 30 تیمی گه‌ڕۆك له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌ناو خه‌ڵكدا بگه‌ڕێن و ڤاكسینیان پێ بده‌ن و بڕیاری كۆتاییش له‌وباره‌یه‌وه دراوه.
H.B