ئاگرێك له كه‌مپی كه‌ورگۆسك كه‌وته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كامپی كه‌ورگۆسكی په‌نابه‌ران، 6 ماڵ سووتاون و له ئێستاشدا تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه، ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌هۆی ئاگره‌كه‌ش، ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری كامپه‌كه، كه هاووڵاتی رۆژئاوای كوردستانن، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له تیمه‌كانی فریاگوزاری رایگه‌یاند، ئاگرەکە هیچ زیانێكی گیانی لێنهكهوتهوهتهوه.
زۆربەی ئاوارەکانی کامپی کەورگۆسك لە شاری هەولێر ئاوارەی رۆژئاوای کوردستانن.