تره‌مپ: دوای مردنم وه‌ك كۆڵن پاو‌ڵ ستایشم بكه‌ن
"پاو‌ڵ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا"

K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی مردنی كۆڵن پاو‌ڵ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری وڵاته‌كه‌ی، ئاماژه‌یپێكرد، جیا له‌وه‌ی كه هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا، به‌هه‌ر حاڵ خوای لێخۆشبێت.
تره‌مپ رایگه‌یاند، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه كۆڵن پاو‌ڵ كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا و به (پیاوه‌كه‌ی چه‌كی ناووكی) ناسراوه، له دوای مردنه‌كه‌شی میدیا زانیاری ناڕاستی له باره‌یه‌وه بڵاو كرده‌وه.
راشیگه‌یاند، پاو‌ڵ ئه‌و كه‌سه بوو كه پێش هه‌موو كه‌س هێرشی ده‌كرده سه‌ر كۆمارییه‌كان، به‌هه‌ر حاڵ خوا لێیخۆش بێت.
روونیكرده‌وه، هیوادارم وه‌ك پاو‌ڵ دوای مردنم ستایش بكرێم، ئه‌و هه‌ر به‌ناو كۆماری بوو.
تره‌مپ له‌و كاته‌وه دژی پاو‌ڵ وه‌ستایه‌وه، كاتێك له هه‌ڵبژاردنی 2016 پشتگیری دیموكراته‌كانی كرد و رایگه‌یاند، كه له دژی تره‌مپ ده‌نگ به جۆ بایدن ده‌دات.
پێشتر له به‌یاننامه‌یه‌كدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، خانه‌واده‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، "ژه‌نه‌راڵ كۆڵن پاو‌ڵ له ژێر كاریگه‌ری په‌تای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد".
راشیگه‌یاند، پاو‌ڵ هه‌ردوو ژه‌مه ڤاكسینی دژ به كۆرۆنای به ته‌واوی وه‌رگرتبوو، دواجار گیانی له‌ده‌ستدا.