فوئاد مه‌عسووم: ده‌بێت پلانى دواى ريفراندۆميشمان هه‌بێت
سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووم رايگه‌ياند، پێويسته جيابوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له عێراق به ئاشتيى بێت و گوتيشى: ئه‌نجامدانى ريفراندۆم ماناى ده‌ستبه‌جێ راگه‌ياندنى سه‌ربه‌خۆيى نييه و كارتێك ده‌بێت به ده‌ستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه و ده‌توانێت به‌كارى بهێنێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووم رايگه‌ياند، پێويسته جيابوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له عێراق به ئاشتيى بێت و گوتيشى: ئه‌نجامدانى ريفراندۆم ماناى ده‌ستبه‌جێ راگه‌ياندنى سه‌ربه‌خۆيى نييه و كارتێك ده‌بێت به ده‌ستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه و ده‌توانێت به‌كارى بهێنێت.
له ميانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كوردستان 24 سه‌رۆك كۆمارى عێراق تيشكى خسته چه‌ندين پرسى هه‌نووكه‌يى گۆڕه‌پانى سياسى له عێراق و كوردستاندا.
چاكسازييه‌كانى عه‌بادى
سه‌باره‌ت به چاكسازييه‌كانى عه‌بادى، سه‌رۆك كۆمار گوتى: عه‌بادى به ته‌نيا ده‌ستيكردووه به گۆڕانكارى و پرسى به كه‌س نه‌كردووه و ئه‌وه‌ش هه‌وڵه‌كانى لاواز كردووه.
له باره‌ى چوونه‌وه‌ى نوێنه‌رانى لايه‌نه سياسييه كوردييه‌كان بۆ به‌غدا، فوئاد مه‌عسووم گوتى: راسته منيش هه‌وڵى خۆمم داوه، به‌ڵام هه‌مووى به هه‌وڵى من نه‌بووه، كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
سه‌باره‌ت به نه‌گه‌ڕانه‌وه‌يان، سه‌رۆك كۆمار پرسيارى كرد، ئايا ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه پلانيان چييه و چ قازانجێك ده‌كه‌ين وه‌ك كورد.
گوتيشى: سه‌نگه‌رى راسته‌قينه‌ى په‌رله‌مانتاران، په‌رله‌مانه و باشتره بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانيان.
ناوبراو ره‌تيشيكرده‌وه، كورد په‌راوێز خرابێت و گوتى: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نييم بوترێت كورد په‌راوێز خراوه و ئه‌وه‌ى هه‌يه جۆرێكه له‌وه‌ى پێى ده‌وترێت (متاركة)، كه كه‌س هه‌قى به‌كه‌سه‌وه نه‌بێت و ئه‌وه‌ش ئه‌نجامى چى ده‌بێت، ئه‌گه‌ر لێكترازاين چى ده‌كه‌ين و پلانمان چيى ده‌بێت..
ريفراندۆم
سه‌باره‌ت به پرسى ريفراندۆم، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووم گوتى: سه‌ره‌تا پێويسته ئه‌وه روون بێت، كه ريفراندۆم ماناى را وه‌رگرتنه و ده‌ست به‌جێ جيابوونه‌وه ناگه‌يه‌نێت.
گوتيشى: له هه‌رێمى كيوبكى كه‌ندا و سكۆتله‌نداى بريتانيا ريفراندۆم ئه‌نجامدرا و سه‌ربه‌خۆيش رانه‌گه‌يه‌ندرا.
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌باره‌ت به جيابوونه‌وه، كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نييه به شه‌ڕ بێت و خۆمان تووشى شه‌ڕێكى ديكه بكه‌ين كه چاره‌نووسى نه‌زانراو بێت و پێويسته بۆ ئه‌و پرسه ئاماده‌كارى بكه‌ين و پێش راگه‌ياندنى سه‌ربه‌خۆيى له ناوخۆدا ئاماده‌كارى بكه‌ين و ره‌چاوى هه‌ڵوێستى زلهێزانى جيهان و ده‌وروبه‌رمان بكه‌ين، نه‌ك ده‌وڵه‌تێك رابگه‌يه‌نين له هه‌موو لايه‌كه‌وه موقاته‌عه بكرێين و وه‌ك قوبرسى توركيا كه هه‌رچه‌ند له‌سه‌ر ده‌ريايه به‌ڵام ته‌نيا توركيا دانى پێدا ناوه.
پارتى و گۆڕان
سه‌رۆك كۆمارى عێراق به پێچه‌وانه‌ى به‌شێك له سياسييه‌كانى كورده‌وه، به گه‌شبينييه‌وه ده‌ڕوانێته داهاتووى په‌يوه‌ندى نێوان لايه‌نه كوردييه‌كان و سه‌باره‌ت به گۆڕان و پارتيش رايگه‌ياند، جارى پێشوو كه گه‌ڕامه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان دانيشتم و به‌رنامه‌يه‌كم هه‌بوو، به‌ڵام به هۆى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له 19ى ئابدا ئه‌و هه‌وڵانه له‌بار چوون.
فوئاد مه‌عسووم ره‌تيشيكرده‌وه، ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داواى نه‌وشيروان مسته‌فاى رێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه بووبێت و گوتى: كاتێك نه‌وشيروان مسته‌فام بينيى ئه‌و پرسياره‌م لێ‌كرد و ئه‌ويش له وه‌ڵامدا گوتى من داوام نه‌كردبوو ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه بكرێت، چونكه رێككه‌وتنى سياسى له نێوانمان هه‌بوو، به‌ڵام په‌رله‌مانتاران له ناو خۆيان‌دا گه‌يشتبوونه ئه‌و قه‌ناعه‌ت و بڕياره و كۆبوونه‌وه‌كه‌يان كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ى به‌وه گه‌يشت.
گوتيشى: گه‌شبينم و وايده‌بينم ره‌وشى هه‌رێم به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كانيش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه ره‌وشه‌كه ئاساييبكرێته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، ململانێى سياسى ره‌وايه به‌ڵام نابێت بگاته ئه‌و راده‌يه‌ى لێكترازان و ناكۆكيى و دابڕان درووست ببێت.
رێككه‌وتنى يه‌كێتى و گۆڕان
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنى سياسى نێوان بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، سه‌رۆك كۆمارى عێراق گوتى: ئه‌و رێككه‌وتنه درێژكراوه‌ى رێككه‌وتنى ده‌باشانى 2012ى نێوان تاڵه‌بانى و نه‌وشيروان مسته‌فايه و دواتر به هۆى نه‌خۆشكه‌وتنى تاڵه‌بانييه‌وه كزى پێوه ديار بوو، به‌ڵام دواجار واژوو كرا.
گوتيشى: نه‌ك ته‌نيا وه‌ك كه‌سێك كه له دووره‌وه ئاگادار بێت، به‌ڵكو به قوڵى و بۆ ماوه‌ى چه‌ندين كاتژمێر له كۆبوونه‌وه‌دا بوومه له باره‌ى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه و لێى قووڵبوومه‌ته‌وه و به دڵنياييه‌وه ده‌ڵێم كه ئه‌و رێككه‌وتنه دژى پارتى ديموكراتى كوردستان نييه و ئه‌گه‌ر دژى پارتى بوايه ماناى رێككه‌وتنى شه‌ڕه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و رێككه‌وتنه بۆ ئاشتيى و به‌يه‌كه‌وه كاركردنه.
له به‌شێكى ديكه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووم له باره‌ى رۆڵ و پێگه‌ى هه‌ريه‌ك له بارزانى و تاڵه‌بانييه‌وه گوتى: ده‌توانم ئه‌و راستييه بڵێم كه له مێژووى كورددا چوار زوعه‌ماى مێژوويى كورد هه‌ن و ئه‌و چوار كه‌سه دووباره نابنه‌وه ئه‌وانيش شێخ مه‌حموودى حه‌فيد و مسته‌فا بارزانى و تاڵه‌بانى و مه‌سعوود بارزانين و هيچ يه‌ك له‌و سه‌ركردانه دووباره نابنه‌وه.