ژنێك له ته‌مه‌نی 115 ساڵی ڤاكسینی كۆرۆنای وه‌رگرت
ئه‌و تیمه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان به پیره‌ژنه‌كه داوه، به‌وه سه‌رسام بوون، كه له‌و ته‌مه‌نه‌دا خۆی بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین هاتووه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "وه‌ته‌ن"ی میسری بڵاویكرده‌وه، تیمێكی ته‌ندروستی تایبه‌ت به پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا له پارێزگاری "سوهاج" له میسر، سه‌رسه‌مام بوون كاتێك بینیان ژنێك له ته‌مه‌نی 115 ساڵی هاتووه‌ته سه‌نته‌ره‌كه‌یان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كرد، تیمه‌كه پێشبینییان نه‌كردووه، كه ژنێك ته‌مه‌نی زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك بێت و خۆی بۆ سه‌نته‌ركه بێت و داوای وه‌رگرتنی ڤاكسین بكات، تا خۆی له په‌تای كۆرۆنا بپارێزێت، تیمه‌كه پێیانوایه ئه‌مه یه‌كه‌م به ته‌مه‌نترین كه‌سه له میسر ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرێت.
تیمه ته‌ندروستییه‌كه بۆ رۆژنامه‌كه روونیانكرده‌وه، ژنه به‌ته‌مه‌نه‌كه خه‌ڵكی گوندی "خهنانسهی رۆژئاوا"یه، كه سه‌ربه ناوچه‌ی "مه‌نشه‌ئه" له پارێزگای "سوهاج"، دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی پێویستی بۆ كراوه، ڤاكسینی كۆرۆناوه وه‌رگرتووه، دوایی ئه‌وه‌ش ئه‌و ژنه 115 ساڵییه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه، كه توانیوویه‌تی ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرێت و له‌مه‌ودوا ترسی له په‌تای كۆرۆنا نه‌بێت.