تیروپشکی قۆناخی 32ـی جامی عێراق راکێشرا
تیروپشکی قۆناخی 32ـی جامی عێراق راکێشرا، یانە کوردستانییەکان جگە لە یانەی هەولێر ئەرکیان قورس دەبێت.
لە بەغدا تیروپشکی قۆناخی 32ـی جامی عێراق راکێشرا، هەولێر لە یاریگای خۆی بەرامبەر روومادی یاریی دەکات کە روومادی لە قۆناخی پێشوو بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە دهۆکی بردبووەوە، نەورۆز لە سلێمانی میوانداریی نەفت دەکات، زاخۆ میوانداریی تەڵەبە دەکات و پێشمەرگەی سلێمانیش لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی قاسم.
وەرزی رابردوو زەوڕا بووە پاڵەوانی جامی عێراق و لە یاریی کۆتایی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە قوە جەوییەی بردەوە، کە پاڵەوانی جامی عێراق بەشداریی پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیا دەکات.