سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
لە دیدارەکەدا باردۆخی گشتیی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا
K24 - ههولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە (21ی تشرینی یهكهم/ ئۆکتۆبەری 2021)، پێشوازی لە "مارک برایسن ریچاردسن"، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا باردۆخی گشتیی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەت، هیوای خواست ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، ببێتە هۆی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی.
چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکە، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.