كاتژمێر 11 ئۆتۆمبێله‌كه‌ت نه‌كوژێنیته‌وه سزا ده‌درێیت
ماوه‌كه‌ی سێ خوله‌كه
K24 – هه‌ولێر
به‌هۆی ڕۆژی جیهانی ژینگه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم بڕیاریداوه كاتژمێر 11 ی سه‌رله‌به‌یانی جوڵه‌ی ئۆتۆمبێل له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی 3 خولهك بوه‌ستێ.
هاتوچۆی هه‌رێم سزای بۆ ئه‌و شۆفیرانه داناوه كه پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌یان نابن و مه‌رجه‌كه‌ش ئه‌وه نیه ته‌نها بوه‌ستن،به‌ڵكو له‌سه‌ریانه بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانیان بكوژێننه‌وه تا هیچ نه‌بێت بۆ 3 خولهك ژینگه له دووكه‌ڵی ئۆتۆمبێل بپارێزرێت.
ژماره‌ی زۆری ئۆتۆمبێل له هه‌رێمی كوردستاندا وه‌ك یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی پیسبوونی ژینگه داده‌نرێ و تا ئێستا زیاتر له 360 هه‌زار ئۆتۆمبێل له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه و به‌رده‌وام ڕێژه‌كه ڕوو له زیادبوونه.
له‌ساڵی 1972 ه وه تائێستا هه‌موو ڕۆژی 5 ی حوزهیرانێك كراوه به ڕۆژی ژینگه له جیهاندا و ساڵانه به جۆره‌ها شێوه چالاكی له‌و بۆنه‌یه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت و ناوه‌نده تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌باره‌ی داهاتووی ژینگه‌ی جیهان لێكۆڵینه‌وه و ئامار و مه‌ترسیه‌كان ده‌خه‌نه ڕوو، كه ئۆتۆمبێل وه‌ك یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كانی پیسبوونی ژینگه دیاریكراوه.