ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یوه‌ندی به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌كات
باژێڕوانی قه‌زای دوكانه
K24 – هه‌ولێر
ساڵح مه‌حمود ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی و باژێڕوانی دوكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وازی له گۆڕان هێنا.
له لێدوانێكی تایبه‌ت دا به ( كوردستان 24 ) ی ڕاگه‌یاند" وه‌ك باژێڕوان و ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی له له‌كاركردن له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كێشاوه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندی به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه.
له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ناوبراو ته‌نها ئاماژه‌ی به‌و دۆخه كردووه كه ناوخۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی تێدایه و ئه‌و دۆخه سیاسیه‌ی هاتوه‌ته ئاراوه له هه‌رێمی كوردستان به هۆكاری سه‌ره‌كی داده‌نێت بێ ئه‌وه‌ی ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌باره‌وه بدات.
له ئێستاشدا یه‌كڕیزی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسیه‌كانی هه‌رێم به گونجاوترین ڕیگا ده‌زانێت كه لایه‌نه سیاسیه‌كان به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی هه‌نگاوی بۆ بنێن.
ماوه‌یه‌كه ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و باژێڕوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان واز له كاركردن له ڕیزه‌كانی گۆڕان ده‌هێنن و په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه.
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا باژێڕوانی قه‌زای خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به هه‌مان شێوه وازی هێنا و پێشتریش محه‌مه‌د حاجی به‌رپرسی ژووری په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی گۆڕان ڕیزه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی به جێهێشت و په‌یوه‌ندییان به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد.