وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
21 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (22ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبەری 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (1076) كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه و (21) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (8) هه‌زار و (187) كه‌س ئه‌نجامدراوه و (1406) تووشبووش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.