ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌ناو سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدان ده‌توانن به ڕۆژوو نه‌بن و دواتر قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه
لیژنه‌ی دیاركردنی یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بڕیار ده‌دات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلام له كوردستان د. عه‌بدولڵا سه‌عید له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ری كوردستان24 رایگه‌یاند به‌هۆی فه‌توایه‌كی ئاینییه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌توانن به‌ڕۆژوو نه‌بن و دوایی قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه.
د. عه‌بدولڵا سه‌عید هه‌روه‌ها وتی مانگی ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ خێرخوازان كه له‌م مانگه‌دا یارمه‌تییه‌كانیان بگه‌یننه سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلام له كوردستان بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری پێویست ده‌ربڕی كه ده‌رگایان هه‌میشه كراوه‌یه.
له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلام وتی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، لیژنه‌ی ده‌ستنیشانكراو بۆ بینی مانگ و دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان كۆده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی شه‌رع بڕیار له‌سه‌ر یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان له هه‌رێمی كوردستان بدات.
سه‌باره‌ت به رێنمایی یه‌كێتی زانایان بۆ مانگی ره‌مه‌زان وتی به‌پێی پێویست به‌رنامه بۆ مزگه‌وته‌كان دانراوه كه به رێكۆپێكی كاره‌كانیان به‌ڕێوه ببه‌ن، وه‌ك ته‌راویح و شه‌وانی "لیلة القدر"، كه لقه‌كانیان له ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان پێشوازی له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی رێنمایی و راگه‌یاندنی فه‌تواكانی یه‌كیتی زانایان به هاوڵاتییان.
د. عه‌بدولڵا سه‌عید هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به رێكخستنی بازاڕ و لایه‌نی ته‌ندروستی له مانگی ره‌مه‌زاندا وتی لیژنه‌كانی ئابووری و ته‌ندروستی بۆ چاودێریكردنی نرخ و لایه‌نی ته‌ندروستی بازار له‌م مانگه‌دا له‌سه‌ر كاره‌كانیان به‌رده‌وامن و داوا له دوكاندار و بازرگانان ده‌كات له مانگی ره‌مه‌زاندا به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه زیاتر هاوكاری هاوڵاتیان بكه‌ن.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلام له كوردستان ئه‌وه‌شی وت خواردنگه و چێشتخانه‌كان بۆ ئه‌وانه‌ی كه گه‌شتیار و ریبوار یان عوزرێكی شه‌رعییان هه‌یه، كراوه ده‌بن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته رێز له گرنگی ئه‌م مانگه و هاوڵاتیانی به‌ڕۆژوو بگرێت.