"زۆربه‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌خه‌وێنرێن، ئه‌وانه‌ن كه ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتووه"
به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی سه‌نته‌ری پێدانی ڤاكسین: هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ناوی خۆی بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین تۆماربكات، له ماوه‌ی 3 تا 4 رۆژ ناوی ده‌گه‌ڕێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رێكان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی سه‌نته‌ری پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌ی رێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا، وه‌رنه‌گرتنی ڤاكسینی كۆرۆنایه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ناوی خۆی بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین تۆماربكات، له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا ناوی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ره‌نگه 3 تا 4 رۆژ بێت.
رێكان محه‌مه‌د روونیكرده‌وه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، وه‌رنه‌گرتنی ڤاكسینی كۆرۆنایه، به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا ده‌بن و له نه‌خۆشخانه‌كاندا خه‌وێنراون، ئه‌وانه‌ن كه ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتووه، وه‌رنه‌گرتنی ڤاكسین بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووان.
گوتیشی: پێشتر سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا قه‌ره‌باڵخ بوون، به‌ڵام ئێستا ئه‌و قه‌ره‌باڵخییه له سه‌نته‌ره‌كان نابینرێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا خه‌ڵك كه‌متر به‌ده‌م داوای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه دێن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاگێڕیی سه‌نته‌ری پێدانی ڤاكسین ئاشكرای كرد، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕێكی زۆر ڤاكسینی كۆرۆنای دابینكردووه له‌سه‌رجه‌م بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسین، كه هه‌ر سێ جۆره‌كانی فایزه‌ری ئه‌مه‌ریكی و ئه‌سترازینیكای به‌ریتانی و سینۆفارمی چین-ی به‌رده‌ستن.
روونیشكرده‌وه، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ناوی خۆی بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا تۆماربكات، له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا ناوی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ره‌نگه 3 تا 4 رۆژ بێت، داواشی له هاووڵاتیان كرد، ناوی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا تۆماربكه‌ن، تا خۆیان و ده‌وروبه‌ریشیان بپارێزن.
د.ی