هه‌رێم بازرگانێكی له‌شفرۆشی ڕاده‌ستی توركیا ده‌كاته‌وه‌

له‌ توركیا دوو ساڵ و نیو حوكمدراوه‌

K24 – هه‌ولێر

پۆلیسی ئینته‌رپول له‌ هه‌رێمی كوردستان بازرگانێكی له‌شفرۆشی به‌ڕه‌گه‌ز تورك، به‌ناوی (ا.ح.م ) ڕاده‌ستی پۆلیسی ئه‌نكه‌ره‌ ده‌كاته‌وه‌.

تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ دایكبووی ساڵی 1969 یه‌ و له‌ تۆركیا به‌ دوو ساڵ و شه‌ش مانگ  به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی بازرگانی له‌شفرۆشی بووه حوكمدراوه‌‌.

وه‌ك له‌ نوسراوه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گشتی هه‌رێم دا هاتووه‌، بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی ( ئینته‌رپول ) له‌ هه‌رێم، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی هه‌رێمه‌وه‌ هاوكاری كراوون .

دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره‌ یاساییه‌كان تۆمه‌تبا‌ر له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ ڕاده‌ستی پۆلیسی ئینته‌رپول له‌ ئه‌نكه‌ره‌ كراوه‌ته‌وه‌.