حكومهتی ههرێم رێگری له بهرزكردنهوهی نرخی كاڵاكان دهكات
له رێگهی لیژنهی تایبهتهوه چاودێری بازاڕ دهكات.. تا ئێستا نزیكەی ھەزار كهس بەھۆی قۆرخكارییهوه سزادراون
K24- ههولێر:
بەھۆی گۆڕانکارییەکانی نرخی شتومەك لە بازاڕەکانی جیھان و بەتایبەت بابەتە خۆراکییەکان، لە ھەرێمی کوردستانیش گۆڕانکاری بەسەر نرخى بەشێك لە پێداویستییهكاندا ھاتووە، بەڵام لیژنەکانی چاودێریی بازرگانی و قایمقامیهتەکان بەردەوامن لە چاودێریکردنی بازاڕ، بۆ ئەوەی کەس قۆرخکاری نەکات و وەك خۆشیان دەڵێن: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیكەی ھەزار بازرگان و خاوەن فرۆشگایان بەھۆی قۆرخكاری و گرانگردنی پێداویستییەكان سزاداوە.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئامانجی کۆنترۆڵی بازاڕ و جێگیركردنی نرخی كاڵا و پێداویستییهكان، بهتایبهت ئهوانهی پەیوەستن بە ژیانی ھاووڵاتییانەوە، لە رێگەی وەزارتی بازرگانیەوە چەند رێکار و رێنماییەك تاوتوێ دەکات، بۆ ئەوەی لەڕووی نرخ و کوالێتیەوە کۆنترۆڵی کەلوپەلی ھاوردەکراو بکات. نهوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزراتی بازرگانی ئاشکرای كرد، لە ھەموو پارێزگاکان لیژنەکان بە وردی چاودێری بازاڕ دەکەن و ئاشكرایكرد: لە ماوەی ئەمساڵدا نزیکەی ھەزار سەرپێچی تۆمارکراون و بهشێك له سهرپێچیكاران سزا دراون.
جگە لە لیژنەکانی چاودێری بازاڕ، قایمقامیهتەکانیش لەڕێگەی لیژنەکانیانەوە بە بەردەوامی چاودێری نرخ و ئەو قۆرخکاریانە دەکەن کە بەشێك لە بازرگانان و خاوەن کۆگاکان دەیکەن، لهوبارهشهوه نهبهز عهبدولحهمید، قایمقامی ھەولێر گوتی: بەرزبوونەوەی نرخی بەشێك لە کاڵاکان، پەیوەست نییە بە ناوخۆوە و نرخەکان لهسهر ئاستی جیهان بەرزبوونهوهیان بهخۆیانهوه بینیوه.
بە پێی ئەو ئامارانەی لەبەردەست وەزارتی بازرگانیدان، کە لە لیژنەکانی چاودێری بازاڕەوە وەرگیراون، لەماوەی شەش مانگی رابردودا زیاتر لە 200 تۆن خۆراکی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە و به بڕی زیاتر لە 150 ملیۆن دیناریش ئەو کەسانە پێبژێردراون، کە سەرپێچیان کردووە و 950 سەرپێچی تۆمارکراون کە بازرگان و خاوەن دوکان و فرۆشگاكان ئەنجامیان داوە.
H.B