په‌رله‌مانی ئه‌وروپا وه‌ڵامێكی توندی ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سەرۆکی پەرلەمانی ئه‌وروپا وەڵامی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیای دایه‌وه و دووپاتیكرده‌وه، دەرکردنی باڵیۆز نیشانەی ئەوەیە حکومەتی تورکیا بە ئاراستەی حکومەتێکی سەرکوتکار هەنگاو دەنێت.
دەیڤد ساسۆلی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا لە وەڵامی هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ دەرکردنی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا و و كه‌نه‌دا و 8 وڵاتی ئەوروپی لە تورکیا گوتی: دەرکردنی 10 باڵیۆز نیشانەی ئەوەیە حکومەتی تورکیا بەرەو دەسەڵاتێکی سەرکوتکار هەنگاو دەنێت.
ساسۆلی جەختی كرده‌وه، ئەو جۆرە هەڕەشانە نایانترسێنێت و ده‌ست لە هەوڵەکانیان بۆ ئازادکردنی عوسمان کاڤاڵا هه‌ڵناگرن.
ئەو هەڕەشانەی تورکیا دوای ئەوە هات، کە باڵیۆزی هەریەکە لە ئەمریکا، ئەڵمانیا، کەنەدا، دانیمارك، فینلاند، فەرەنسا، هۆڵەندا، نیوزیلاند، نەرویج و سوید لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوای ئازادکردنی بەپەلەی عوسمان کاڤاڵایان لە تورکیا کردبوو.
دوای ئه‌و به‌یاننامه هاوبه‌شه‌ی باڵیۆزانی رۆژئاوا، ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، فه‌رمانی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردووه، ناوی 10 باڵیۆزی وڵاتان له توركیا به كه‌سانی ناپه‌سه‌ند رابگه‌یه‌نێت، كه له زمانی دیبلۆماسیدا مانای ده‌ركردن ده‌گه‌یه‌نێت و له‌ناویان باڵیۆزانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نساش هه‌ن.
H.B