ئه‌ردۆغان: فه‌رمانم كردووه 10 باڵیۆزی وڵاتان له توركیا به كه‌سانی ناپه‌سه‌ند ناوببرێن
له‌ناویان باڵیۆزانی هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نساش هه‌ن

K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، فه‌رمانی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردووه، ناوی 10 باڵیۆزی وڵاتان له توركیا به كه‌سانی ناپه‌سه‌ند رابگه‌یه‌نێت، له‌ناویان باڵیۆزانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نساش هه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی له‌سه‌ر زاری ئه‌ردۆغان بڵاویكرده‌وه و گوتوویه‌تی: "رێنماییم بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌ركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ناوی ئه‌و 10 كه‌سه به ناپه‌سه‌ند رابگه‌یه‌نێت"، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و 10 باڵیۆزه داوای ئازادكردنی عوسمان كافالا، بزنسمانی توركیان كردبوو، كه به هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تا له توركیا تۆمه‌تبار كراوه.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا باڵیۆزانی هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسای له‌سه‌ر به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌یان كه به "نابه‌رپرسانه" وه‌سفی كردبوو، بانگهێشت كردبوون، كه تێیدا ئه‌و سێ باڵیۆزه داوای هه‌رچی زوو چاره‌سه‌ركردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی پرسی كافالایان كردبوو، كه له كۆتایی ساڵی 2017ـه‌وه به تێوه‌گلانی له پێدانی پشتیوانی دارایی بۆ خۆپیشاندانه‌كان و به‌شداریكردنی له كوده‌تای شكستخواردوو تۆمه‌تبار كراوه، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌میشه كافالا ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌وانی دیكه‌ش كه ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌ردۆغان ده‌یانگرێته‌وه، بریتین له باڵیۆزانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی كه‌نه‌دا، دانیمارك، هۆڵه‌ندا، نۆرویج، سوید، فینله‌ندا و نیوزیلاند.
H.B