واشنتن چاوەڕوانی روونکردنەوە لە ئەنقەرە دەکات
له‌بارەی دەرکردنی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا و (9) باڵیۆزی دیكه‌ی وڵاتان
K24 - هه‌ولێر:
نید پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، گوێمان لە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا بووە، کە داوای لە وەزارەتی دەرەوە کردووە باڵیۆزی 10 وڵات دەربکات، داوای روونکردنەوەمان لەوبارەوە کردووە و چاوەڕوانین لەوبارەوە روونکردنەوەمان پێبدەن.
باڵیۆزانی ئەمه‌ریکا و (9) وڵاتی دیکە، داوایان کردبوو تورکیا "عوسمان کاڤالا"ی سەرمایەدار ئازاد بکات، کە ئێستا دەستەبسەرە، بەڵام تورکیا داواکارییەکەی رەتکردەوە و ئەردۆغانیش هەڕەشەی دەرکردنی ئەو 10 باڵیۆزە دەکات.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی له‌سه‌ر زاری ئه‌ردۆغان بڵاویكرده‌وه و گوتوویه‌تی: "رێنماییم بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌ركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ناوی ئه‌و 10 كه‌سه به ناپه‌سه‌ند رابگه‌یه‌نێت"، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و 10 باڵیۆزه داوای ئازادكردنی عوسمان كافالا، بزنسمانی توركیان كردبوو، كه به هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تا له توركیا تۆمه‌تبار كراوه.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا باڵیۆزانی هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسای له‌سه‌ر به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌یان كه به "نابه‌رپرسانه" وه‌سفی كردبوو، بانگهێشت كردبوون، كه تێیدا ئه‌و سێ باڵیۆزه داوای هه‌رچی زوو چاره‌سه‌ركردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی پرسی كافالایان كردبوو، كه له كۆتایی ساڵی 2017ـه‌وه به تێوه‌گلانی له پێدانی پشتیوانی دارایی بۆ خۆپیشاندانه‌كان و به‌شداریكردنی له كوده‌تای شكستخواردوو تۆمه‌تبار كراوه، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌میشه كافالا ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه.