ئاگر له دارستانهكانى رۆژههڵاتى كوردستان بهردهبێت
دارستان و پووش و پهڵاشى زیاتر لە 4 ھێكتار زهوى لە دارستانەكانی پارێزگای لوڕستانی رۆژھەڵاتی كوردستان بەھۆی ئاگر كەوتنەوە سووتان.
K24 – ههولێر:
دارستان و پووش و پهڵاشى زیاتر لە 4 ھێكتار زهوى لە دارستانەكانی پارێزگای لوڕستانی رۆژھەڵاتی كوردستان بەھۆی ئاگر كەوتنەوە سووتان.
لە كاتژمێر پێنجی ئێوارەی رۆژی رابردووەوە ئاگر لەناوچەی كەركی لە شاری پولدوختەر دەستیپێكرد و بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە شاخی كول چەپ.
ميھرداد فەتحی بەڕێوبەری گشتی پاراستنی ژینگەی لوڕستان بە ھەواڵدەری ميھری راگەیاند، تا ئێستا رێژەی زیانەكان نەزانراوە، بەڵام زیاتر لە 4 ھێكتار لەو دارستانانە سووتاون.
بە گوتەی فەتحی ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە، بەڵام ئەگەر ھەیە دووبارە سەرھەڵبداتەوە.
ئەگەرچی هێشتا سەرەتای وەرزی هاوینە، بەڵام ئەوە پێنجەمین حاڵەتی ئاگر كەوتنەوەیە لە دارستانەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان.
ساڵانە لەگەڵ ھاتنی وەرزی گەرما دارستانەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان به هۆى ئاگرهوه دهبنه سوتماك و بهو هۆيهوه زيانێكى زۆر بهر ژينگهى ناوچهكه دهكهوێت.