سه‌ڵاح واده‌ی وازهێنانی له یاریكردن ئاشكرا كرد
محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له توانای دا هه‌یه خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر بباته‌وه، ده‌شڵێت: ده‌توانم تا چه‌ندان ساڵی داهاتووش ئاستم به به‌رزی و جێگیری بهێڵمه‌وه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح هاوینی 2022 ته‌مه‌نی ده‌بێته 30 ساڵ، ئێستا ئه‌م هێرشبه‌ره میسرییه له لوتكه‌ی ئاستی خۆیدایه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی كریستیانۆ و مێسی و ئاوابوونی خۆری دره‌وشانه‌وه‌یان، ئێستا سه‌ڵاح نزیكه له‌وه بچێته سه‌رته‌ختی باشترینی جیهان و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له كلیان مباپێ، لیڤاندۆڤسكی و هالاند تا دێت زیاتر ده‌دره‌وشێنه‌وه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح له نوێترین لێدوانی‌دا بۆ پێگه‌ی سكای سپۆرتس، ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده له ئێستادا خۆم به باشترین یاریزانی جیهان نازانم، به‌ڵام ده‌توانم ئاستی خۆم له لوتكه جێگیر بكه‌م، ده‌توانم به‌و ئاسته تا ته‌مه‌نی 38 و 39 ساڵی به‌رده‌وابم.
سه‌ڵاح له باره‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین، ده‌ڵێت: ئه‌م خه‌ڵاته هێشتا له‌به‌رده‌ممه، هیوادارم ئه‌م وه‌رزه بتوانین بیبه‌مه‌وه، هه‌روه‌كو چۆن كریستیانۆ و مێسیش دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵی توانیان ئه‌و خه‌ڵاته به‌ده‌ستبێنن.
سه‌ڵاح گوتیشی: لیڤاندۆڤسكیش ده‌یتوانی وه‌رزی رابردوو ئه‌و خه‌ڵاته بباته‌وه، له كاتێكدا ته‌مه‌نی 30 ساڵی تێپه‌ڕ كردووه، له ئێستاشدا تۆپی پێ زۆر گۆراوه، یاریزانه‌كان ده‌توانن دوای ته‌مه‌نی 32 و 33 ساڵی باشترین نماییشی تۆپی پێ پێشكه‌ش بكه‌ن.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح له یانه‌ی مقاولونی میسری ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له 2012 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی بازلی سویسرا په‌یوه‌ندی به خوله‌كانی ئه‌ورووپا كرد، پاشان ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی چێڵسی، فیۆرێنتینا و رۆما تاقی كرده‌وه، پاشان له 2017 روویكرده لیڤه‌رپوول، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 214 یاری، 137 گۆڵ و 51 ئاسیستی كردووه و نازناوی پرێمه‌رلیگ و چامپیۆنزلیگیشی به‌ده‌ستهێنا و گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2023 له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول كۆتایی دێت.