كۆرۆنا له عێراق.. ژماره‌ی چاكبوونه‌وه له په‌تاكه له 2 ملیۆن كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه
هه‌ولێر له مردن و سلێمانیش له تووشبوون له پێشه‌وه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ن
.gif)
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 16 هه‌زار و 505 كه‌س ئه‌نجامدراوه.
وه‌ك له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا تووشبوونی هه‌زار و 247 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه و زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری هه‌ولێر تۆماركرا، كه بریتییه له 380 حاڵه‌ت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 24 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و شاری سلێمانی به مردنی 7 كه‌س له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌یه و 2 هه‌زار و 239 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندرا.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 2 ملیۆن و 46 هه‌زار و 274 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 22 هه‌زار و 961 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 986 هه‌زار و 578 كه‌سیش به رێژه‌ی 97.1% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 36 هه‌زار و 735 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 238 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 5 ملیۆن و 559 هه‌زار و 945 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B