روونكردنه‌وه له باره‌ی ته‌ندروستی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی ده‌درێت
"ناوبراو زیندووە"
K24 - هه‌ولێر:
له‌باره‌ی ته‌ندروستی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی، روونكردنه‌وه ده‌درێت.
ڕێباز بێرکۆتی سەرۆکی لیستی سەوز لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و وەک کەسێکی نزیک لە کۆسرەت ڕەسول عەلی، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هەواڵی کۆچی دوایی کۆسرەت ڕەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی، ڕاست نییە و ناوبراو زیندووە.
بێرکۆتی ڕاشیگەیاند، ئێستا کۆسرەت ڕەسول عەلی لە دەرەوەی وڵاتە و چارەسەری تەندرووستی وەردەگرێت.
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ له باره‌ی ته‌ندروستی باوكییه‌وه، په‌یام و وێنه‌یه‌كی كۆسره‌ت ره‌سووڵی داناوه و تێیدا رایگه‌یاندووه، هه‌ر بمێنی بۆ كورد و كوردستان ئه‌ی چقڵی چاوی دووژمنان.
له ساڵی 2017ـه‌وه ته‌ندروستی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی تێچكووه و ناسه‌قامگیره، ناوه ناوه بۆ چاره‌سه‌ری سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات.