"چیرۆكی شاسوار به له‌ناوچوونی سه‌رمایه‌كه‌ی كۆتایی دێت"
شه‌نكار عه‌بدوڵڵا: شاسوار عه‌بدولواحید قه‌رزداری خه‌ڵك و حكومه‌ته

K24- هه‌ولێر:
شه‌نكار عه‌بدوڵڵا، چاودێری سیاسی له‌باره‌ی چه‌واشه‌كارییه‌كانی شاسوار عه‌بدولواحید و گوته‌كانی، كه رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت باج و گومرگ هه‌ڵگرێت، ئه‌و ئاماده‌یه به‌نزین هاورده بكات و به نرخێكی هه‌رزان بداته هاووڵاتییان، گوتی: موزایه‌ده‌كردن بۆ بزووتنه‌وه نوێیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان شتێكی نوێ نییه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یان نییه و خاوه‌ن روئیا نین، ئه‌وان به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی موزایه‌ده‌كردنه‌وه هه‌وڵی فریودانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: كاتێك كه شاسوار ئه‌و پێشنیازه‌ی كرد، حكومه‌ت راسته‌وخۆ هاته سه‌ر هێڵ و ئاماده‌یی ده‌ربڕی كه رێگه به شاسوار ده‌ده‌ن كارێكی له‌مشێوه‌یه بكات، به‌ڵام شاسوار نه‌یتوانی ئه‌مه بكات و له پێشنیازه‌كه‌ی پاشگه‌ز بووه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، بزووتنه‌وه‌كه‌ی شاسوار "نه‌وه‌ی نوێ" كه ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵه دروست بووه، تا ئێستا چه‌ندین جار موزایه‌ده‌ی كردووه و پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بوونی چه‌ند حیساباتێكه‌وه نه‌هاته پێش، به‌ڵام ئه‌مجاره هاته‌پێش و رایگه‌یاند، كه ئاماده‌یه بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پیشنیازه‌ی شاسوار و ئاماده‌یی خۆشی بۆ هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نیشاندا، به‌ڵام شاسوار به‌خێرایی "به‌گێكی داگرت" و ئه‌گه‌ر سه‌یری نووسراوه‌كه‌شیان بكه‌ین، هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره‌ی تێدایه، به‌ڵام ویستییان له‌و رێگه‌یه‌وه موزایه‌ده بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بانگه‌شه بۆ ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن، شایه‌نی به‌زه‌یین، چونكه ده‌یانه‌وێت به‌بێ به‌رنامه و پڕۆژه ململانێ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام به‌مشێوه‌یه ناتوانن حكومه‌ت ناچار بكه‌ن.
دووپاتیشیكرده‌وه، شاسوار له‌كاتێكدا موزایه‌ده ده‌كات، كه قه‌رزاری خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، به له‌ناوچوونی سه‌رمایه‌كه‌ی، چیرۆكی شاسوار كۆتایی دێت.
H.B