له‌سه‌ر خواردنی مۆز توركیا 7 هاووڵاتی سووری دیپۆرت ده‌كاته‌وه
بزانه كێشه‌كه له چییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه؟
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی دروستكردنی ڤیدیۆی خواردنی مۆز و بڵاوكردنه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، توركیا 7 هاووڵاتی سووری، كه وه‌ك په‌نابه‌ر له‌و وڵاته‌ن، دوای گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی له دژیان، دیپۆرتی سووریای كردنه‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی توركیا كێشه‌كه له‌وه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، كاتێك هاووڵاتییه‌كی تورك سكاڵا له حاڵی خۆی ده‌كات و له به‌رده‌م میدیاكان ده‌ڵێت: "من ناتوانم مۆزێك بكڕم و بخۆم كه‌چی ئاواره سوورییه‌كان لێره به كیلۆ مۆز ده‌كڕن و ده‌خۆن و ده‌چنه ساڵۆنه‌كانی جوانكاری".
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی قسه‌كانی ئه‌و هاووڵاتییه، یوتیوبه‌ر و تیكتۆكهره سوورییه‌كان، كه ئاواره‌ن له توركیا، چه‌ندین گرته ڤیدیۆیی گاڵته‌ئامێزیان له‌سه‌ر كڕین و خواردنی مۆز دروست كرد و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكرده‌وه.
به‌و هۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له توركیا، رێكاری یاسایی له دژی 7 یوتیوبه‌ر گرته به‌ر و دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كان، دیپۆرتی سووریای كردنه‌وه.
Bir Türk vatandaşının "Biz muz yiyemiyoruz" demesinin ardından Suriyeliler TikTok'ta "Muz yeme" akımı başlattı.
— Aykırı (@aykiricomtr) October 25, 2021
Çok sayıda Suriyeli, Türk halkının yaşadığı ekonomik sıkıntılar ile muz yiyerek dalga geçmeye başladı. pic.twitter.com/noIPDBedVf