بارزانى پيرۆزبايى له موسڵمانان ده‌كات
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى له په‌يامێكدا كه به بۆنه‌ى ده‌ستپێكى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه ئاراسته‌ى موسڵمانانى كردووه، پيرۆزبايى خۆى ئاراسته‌ى گه‌لى كوردستان و عێراق و جيهان كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى له په‌يامێكدا كه به بۆنه‌ى ده‌ستپێكى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه ئاراسته‌ى موسڵمانانى كردووه، پيرۆزبايى خۆى ئاراسته‌ى گه‌لى كوردستان و عێراق و جيهان كردووه.
له به‌شێكى ديكه‌ى په‌يامه‌كه‌يدا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياندووه، با مانگی پیرۆزی رەمەزان بکەینە دەرفەتێک بۆ هاوکاری و ئاشتی و لێبوردەیی کە پەیامی سەرەکیی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە.
ده‌قى پهيامهكه
بسم الله الرحمن الرحيم
(شهر رمضان الذي انزل فيه القرآ‌ن هدى للناس و بينات من الهدى و الفرقان)
- صدق الله العظيم-
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به گشتی و كوردستان و عێراق به تایبه‌تی ده‌كه‌م.
هیوادارم هاتنه‌وه‌ی مانگی پڕ به‌ره‌كه‌ت و ره‌حمه‌تی ڕەمەزان ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی و کۆتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی و دەربازبوونی کوردستان و عێراق و ناوچەکە لە ناخۆشی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
با مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بکەینە دەرفەتێک بۆ هاوکاری و ئاشتی و لێبوردەیی کە پەیامی سەرەکیی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە.
مسعود بارزانی
29 ـی شەعبان 1437ـی کۆچی
5ـی6ـی2016