پاسپۆرتی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
کاتەکانی دەوام دەگۆڕدرێت

K24 – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، ئەوانەی بۆ نوێکردنەوە و دەرهێنان و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت دەکەن، کاتی دەوامی گۆڕانکاری بەسەردا دێت و دەبێ لەکاتی دیاریکراو سەردانیان بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە "سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت ( نووسینگەی یەک - نووسینگەی دوو - نووسینگەی سۆران - نووسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (31/10/2021) تاکو رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی (04/11/2021) کاتی دەوامی فەرمی لە کات ژمێر (2:00)ی دوای نیوەرۆ تاکو (6:00)ی ئێوارەیە، داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لەکاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن، بە مەبەستی رایی کردنی مامەڵەکانیان".