ئاردا گولەر بووە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە کلاسیکۆ

کلاسیکۆ
کلاسیکۆ

دوای ئەوەی لێدانەکەی ئاردا گولەر لە یاریزانی یانەی سێڤییا لەبەر چاوی کامێراکانی یاریگا وون بوو، بەرپرسانی لالیگا بڕیاریانداوە ژمارەی کامێراکانی یاریگا لە یاریگای کامپ نۆ و لە یاری کلاسیکۆ زیاد بکەن.

لە یاری نێوان هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و سێڤییا لە گەڕی نۆیەمی خولی ئیسپانیا، ئاردا گولەر ناوەڕاستکاری یانە شاهانەکە لە خولەکی 23 بەرکەوتنی لەگەڵ یاریزانێکی بەرامبەر هەبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ یەک لە کامێراکانی یاریگا بە روونی دیمەنەکەیان تۆمار نەکرد، ناوبژیوانی یارییەکە نەیتوانی ئەو یاریزانە تورکە سزا بدات، دوای یارییەکەش رەخنەیەکی زۆر لە ناوبژیوانی یارییەکە گیرا.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، لە یاری یەکشەممە 25ـی ئۆکتۆبەری 2026 بەرپرسانی لالیگا بڕیاریانداوە لە یاریگای کامپ نۆ بۆ یارییەکەی نێوان بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید، ژمارەی کامێراکان زیاد بکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بڕیارە لەو یارییە 38 کامێرا جێگیر بکرێن، لە کاتێکدا پێشتر لە یارییەکانی کلاسیکۆ 25 کامێرا لە یاریگا جێگیر دەکران، ئەم هەنگاوەش لە پێناو ئەوەیە هەموو جولەکانی یاریزانەکان تۆمار بکرێن.