پۆلیس ژماره‌یه‌ك چه‌رچی ئۆتۆمبێلی ده‌ستگیركرد كه له‌سه‌ر شه‌قام خه‌ڵكیان هه‌راسانكردبوو
له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری راده‌وه‌ستان و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كرد
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژیی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ژمارەیەک چەرچیی گەڕۆکی ئۆتۆمبێلیان لە نزیک پێشانگاکانی شەقامی (100) مەتری دەستگیر کرد، کە خەڵکیان هەراسان دەکرد.
رائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، هەرسێ بەشی پۆلیسی شارەوانی و فریاکەوتن و ڕێککاری، ژمارەیەک چەرچیی گەڕۆکی ئۆتۆمبێلیان لە نزیک پێشانگاکانی شەقامی (100) مەتری دەستگیر کرد، کە خەڵکیان هەراسان دەکرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان، سەرجەمیشیان بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی ئازادی کران.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ئه‌و كه‌سانه لەو شەقامە ڕادەوەستان و ببوونە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی پەراویان بۆ رێکخراو ئێستاش بەپێ ماددەی 240 راگیراون، دەستیش بەسەر (12) ساڵیانەی ئۆتۆمبێلدا گیرا.