تەقتەق.. 3 کەس بە هەورە برووسکە برینداربوون
دووانیان پێشمه‌رگه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی هه‌وره‌برووسكه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، سێ كه‌س له ته‌قته‌ق برینداربوون و گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه، كه دوونانیان پێشمه‌رگه‌ن.
هاوکار عەلی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی کۆیە بە كوردستان24ی ڕاگەیاند، هه‌ر سێ حاڵه‌تی برینداربوونه‌كه، رووداوی جیان و لە سنووری ناوچەی شوان و شێخ بزێنی و تەق تەقن بوونه.
به گوێره‌ی به‌رپرسی راگه‌یاندنی ته‌ندروستی كۆیه، رووداوی یەکەم پێشمەرگەیەک لە پەڵکانە زامدار دەبێت و دۆخی تەندروستی تێکدەچێت، رووداوی دووەمیش پێشمەرگەیەک لە کەلی سمایل بەگی نزیک شیوەسوور، بەھۆی ھەورە بروسکەوە کەمێک لە جه‌ستەی دەسووتێت.
ڕووداوی سێیەم ھاوڵاتییەک بەھۆی کارپێکردنی مۆبایلەکەی لەبەر شەحن لە گوندی کەپەنک کە پاسەوانی حەوزی بەخێوکردنی ماسیە تەزوی ھەورە برووسکە لێیداوە و بەڕەگەز عەرەبە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد یەکێک له پێشمه‌رگه‌كان ره‌وانه‌ی رانیه و ئه‌وی دیكه‌ش ڕەوانی ھەولێر کراوە، هه‌رچی هاووڵاتییه‌كه‌یه ته‌ندروستی جێگیر و سەلامەتە و دوای ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی و پشنین، لەسەر خواستی خۆی رەوانی ماڵەوەکراوەتەوە.