بارسێلۆنا به فه‌رمی داوای یاریزانێكی ڤیاریالی كردووه
یانه‌ی بارسێلۆنا به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی دینس سوارێز به فه‌رمی داوای گفتووگۆی له یانه‌ی ڤیاریالی ئیسپانیا كردووه.
به‌پێی هه‌واڵی (یۆرۆ سپۆرت) یانه‌ی بارسێلۆنا، دینس سوارێزی ناوه‌ڕاستكاری ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی یانه‌ی ڤیاریالی كردۆته‌وه ئامانج و ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو له پێكهاته‌ی بنه‌ڕه‌تی یانه‌كه‌ی جێگیری بكات.
سوارێز پێشتر له هاوینی 2013 له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتییه‌وه په‌یوه‌ندی به تیپی دووه‌می بارسێلۆناوه كرد، دواتر یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بوو، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی سێڤییاوه كرد و پاشان له 2015 بۆ ریزه‌كانی ڤیاریال گواسترایه‌وه، ئه‌م وه‌رزه‌یش له‌گه‌ڵ یانه به‌رگزه‌رده‌كان 5 گۆڵی تۆمار كردووه و خاوه‌نی 11 ئه‌سیستیشه.
