ره‌مــــــــــه‌زانــــــــــــه
وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، سبه‌ى يه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، سبه‌ى يه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له لايه‌ن وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه‌وه تيمه‌كانى بينينى مانگ راسپێردرابوون له چه‌ند ناوچه‌يه‌كى هه‌رێمى كوردستانه‌وه چاودێرى ده‌ركه‌وتنى مانگ بكه‌ن و گه‌واهيدانى خۆيان پێشكه‌ش به ليژنه‌ى بينينى مانگ بكه‌ن.
مه‌ريوان نه‌قشبه‌ندى تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، له كه‌لار و گڵه‌زه‌رده و گه‌لى زاخۆ و ده‌ڤه‌رى باڵه‌كايه‌تى تيمه‌كان چاودێرى ده‌ركه‌وتنى مانگيان كردووه، به‌ڵام به‌هۆى كه‌شوهه‌واى هه‌رێمى كوردستانه‌وه و ئه‌و شه‌پۆله ته‌پ و تۆز و خۆڵه‌ى ئاسمانى هه‌رێمى گرتبوويه‌وه، نه‌توانراوه مانگ ببينرێت.
گوتيشى: تيمه‌كان مانگيان نه‌بينيوه و به‌ڵام ديوانى وه‌قفى سوننه به ره‌سمى ئه‌وه‌يان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، كه له چه‌ند ناوچه‌يه‌كى عێراق مانگ بينراوه و له‌سه‌ر بريارى ئه‌وان سبه‌ى يه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانه.
روونيشيكرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان به‌شێكه له عێراق و يه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زان له‌گه‌ڵ ديوانى وه‌قفى سوننه‌دا راده‌گه‌يه‌نرێت.
به مه‌به‌ستى دياركردنى يه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زان، ساڵانه له وڵاتانى موسڵمان نشيندا، چاودێرى بينينى مانگ ده‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌ماى بينينى مانگ له رێگه‌ى چاو بڕيار له‌سه‌ر ده‌ستپێك و كۆتايهاتنى مانگى ره‌مه‌زان و راگه‌ياندنى جه‌ژن ده‌درێت.
به گوێره‌ى رۆژمێرى كۆچى مانگى هه‌ر مانگێك ئه‌گه‌ر 29 رۆژ بوو، مانگێكى ته‌واو واته 30 رۆژ به‌دوايدا دێت و نابێت دوو مانگى 30 رۆژى به‌دواى يه‌كديدا بێن.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه‌ى ئه‌وقاف، سبه‌ى دووشه‌ممه 6ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2016، يه‌كى مانگى ره‌مه‌زانه به ساڵنامه‌ى كۆچى مانگى.