راگەیه‌ندراوێك لە نووسینگەى پارێزگارى هەولێره‌وه‌

سبه‌ی له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر پشووی فه‌رمییه‌

دیوانی پارێزگای هه‌ولێر
دیوانی پارێزگای هه‌ولێر

K24 - هه‌ولێر:

نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ (31 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومی و قوتابخانه‌ ئه‌هلی و حكومه‌ییه‌كان له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر پشووی فه‌رمییه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه‌: بەمەبەستى پاککردنەوەى ئەم رێگایانە و ئاساییکردنەوەى هاتووچۆى هاوڵاتییان، لەسەرجەم دامودەزگا و فەرمانگەکانى حکومى و قوتابخانە ئەهلى و حکومییەکان لە سنوورى پارێزگاکەمان پشووى فەرمییە، تەنیا فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان نەبێت، کە لەئەرکدا دەبن بۆ راماڵینى و پاککردنەوەى ئەو شەقام و شوێنانەى کە بەهۆى لافاوەوە دووچارى گرفتى هاتووچۆ هاتوون.

ده‌قی راگه‌یندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر:

بەهۆى ئەو شەپۆڵە به‌خوڕەی باران و تەزرەى سنووری پارێزگاى هەولێری گرته‌وه‌ و لە چەند شوێنێك لافاو روویدا و هاتووچۆى هاووڵاتییان په‌كیكه‌وت، بەیانى رۆژى یەکشەممە (2021.10.31) بەمەبەستى پاککردنەوەى ئەم ڕێگایانە و ئاساییکردنەوەى هاتووچۆى هاوڵاتییان، لەسەرجەم دامودەزگا و فەرمانگەکانى حکومى و قوتابخانە ئەهلى و حکومیەکان لە سنوورى پارێزگاکەمان پشووى فەرمییە و تەنها فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان نەبێت، کە لە ئەرکدا دەبن بۆ ڕاماڵینى و پاککردنەوەى ئەو شەقام و شوێنانەى کە بەهۆى لافاوەوە دووچارى گرفتى هاتووچۆ هاتوون، لەبەرئەوى لەچەند گەڕەک و شەقامێکى گشتی بەهۆى پاشماوەى لافاو ئاستەنگ لەبەردەم هاتووچۆى هاوڵاتییان دروست بووە و رێگاى هاتووچۆ نەماوە.

 

نووسینگەى پارێزگارى هەولێر

2021.10.30