رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندان: كوردستان 24 وه‌ك كه‌ناڵێكی نیشتیمانی كار ده‌كات
"كوردستان24 به‌و شێوه‌یه ده‌بینین، كه گوتاری میدیای حیزبی برده ئاستێكی باڵاتر"

K24 - هه‌ولێر:
رۆشنبیر و ھونەرمەندانی سلێمانی شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی كوردستان24 پیرۆز دەكەن و دەڵێن كوردستان24 وەك كەناڵێكی نیشتمانی كاردەكات و بەپێی میتۆدی "به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی" كاری كردووە و داواشدەكەن لەسەر ئەم رێچكەیە بەردەوامبێت.
ئاسۆ عەبدوله‌تیف، نووسەر و چاودێری سیاسی، رایگه‌یاند، له ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 له ته‌واوی رۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران پیرۆز ده‌كه‌م، ئێمه كوردستان24 به‌و شێوه‌یه ده‌بینین، كه گوتاری میدیای حیزبی برده ئاستێكی باڵاتر، میدیای له چه‌قبه‌ستوویی ساڵانی رابردوو رزگاركرد، له قۆناغێكی لۆكاڵییه‌وه میدیای برده قۆناغێكی جیهانی، ئه‌م قسه‌یه‌ش هه‌ر له خۆمانه‌وه ناكه‌ین، به‌ڵكو زۆرێك له میدیا جیهانییه‌كان پشتی به هه‌واڵی كوردستان24 به‌ستووه، سوود له دیسكی هه‌واڵ و زیانیارییهكانی وه‌رده‌گرن، له لایه‌كی دیكه كوردستان24 كار له‌سه‌ر میتۆدێكی میدیایی ده‌كات، كه رۆژانه سه‌یری كه‌ناڵه‌كه ده‌كه‌ی، هه‌ست به هه‌ڵوێستی ناسیۆنالیزمی ده‌كه‌ی، هه‌ست ده‌كه‌ی ئه‌مه له ناو دۆزی ره‌وای كوردا ئیش ده‌كات، تا راده‌یه‌ك له ناو كاره‌ساته‌كانی كورد قاڵ بووه‌ته‌وه، به‌تابیه‌تی له‌سه‌ر كیمیاباران و ئه‌نفالدا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دیاری قەرەداغی هونەرمەند گوتی: به گه‌رمیی پیرۆزبایی له كه‌ناڵی كوردستان24 ده‌كه‌م، هیوادارم هه‌ر له سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وام بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك داوا ده‌كه‌م، به‌شێك له بایه‌خدانی ئه‌م كه‌ناڵه بۆ كولتوور بێت، له ناو كولتووریشدا ره‌نگی هونه‌ردا زۆر دیار بێت، خوازیارم له ئیشكردنی داهاتووتاندا گرنگی به هه‌موو هونه‌رێكی كوردستانی بدرێت، دوور بكه‌وینه‌وه له هونه‌ری ناوچه‌یی، ئه‌وه‌ی له‌م گۆڕه‌پانه سیاسییه جه‌نجاڵه كۆمانده‌كاته‌وه، هونه‌ره، با له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌ناڵی كوردستان24 هونه‌ر كۆمانبكاتهوه.
بۆ ئه‌م بۆنه په‌یوه‌ند جافی هونه‌رمه‌ند ئاماژه‌یپێكرد، كه‌ناڵی كوردستان24 له رووی به‌رنامه‌كانیه‌وه سه‌ركه‌وتووه و به‌رنامه‌ی جۆراوجۆری هه‌یه، له رووی هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی زۆر جوانیان هه‌یه، ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م.
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، شاعیر رایگه‌یاند، كوردستان 24 وه‌ك چۆن له رابردوودا به‌رهه‌می ئه‌ده‌ب و هونه‌ری تێدابووه، ئاوهاش له داهاتوودا به هه‌مان رێچكه‌دا بڕوات و خزمه‌تی زیاتری هه‌بێت بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری گرنگی پێبدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناسنامه و خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك سه‌ره‌تا بۆ هونه‌ره‌كه‌یه‌تی.