وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا په‌یامێك ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌كات
زۆر نیگەرانم بە بیستنی هەواڵی گیان لەدەستانی دوو پێشمەرگە
وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا له په‌یامێكدا بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوخه‌می بۆ شەھیدبوونی دوو پێشمەرگە دەردەبڕێت
K24 - هه‌ولێر:
وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، لە پەیامێکیدا کە ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، پرسەو سەرەخۆشی خۆی بۆ ئەو دوو پێشمەرگەیە دەربڕی، کە لە ھێرشێکی تیرۆریستانی داعش لە پردێ شەھیدبوون.
جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، لە پەیامەکەی بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "زۆر بەداخەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی دوو لە پێشمەرگەکانتانم لە هێرشێکی داعشدا لە پردێ بیست. هاوخەمی خۆم لە گەڵ خێزانی پێشمەرگەکان ڕادەگەیەنم" .
شه‌وی 30ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021، له په‌لامارێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌رزاییه‌كانی زوورگه‌زراوی نزیك پردێ له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، دوو پێشمه‌رگه به‌ناوه‌كانی "خالید حەمید ھەیاس" و "ئاکۆ کەریم قادر" شه‌هید بوون.
دەقی پەیامەکە:
زۆر نیگەرانم بە بیستنی هەواڵی گیان لەدەستدانی دوو پێشمەرگە "پێشمەرگەکانت" لە هێرشێکی داعشدا.
هاوخەمی خێزانەکانیانم
جەیمس کلێڤێرلی
وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا