رانیه.. له رووداوێكی هاتووچۆدا ئۆتۆمبێلێك كه‌وته به‌نداوی سه‌روچاوه
به ڤیدیۆ.. به‌رگری شارستانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌رهێنا، به‌ڵام شوفێره‌كه‌ی خنكاوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رگری شارستانی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (1ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) ئۆتۆمبێلێك كه‌وتووه‌ته ناو به‌نداوی سه‌رچاوه، هه‌رچه‌نده تیمه‌كانیان توانیویانه ئۆتۆمبێلكه له ناو ئاوه‌كه ده‌بهێنن، به‌ڵام شوفێره‌كه‌ی خنكاوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 شوفێره‌كه ناوی "ئیسماعیل حه‌مه‌د سه‌ردۆڵی"ـه و دانیشتووی شارۆچكه‌ی سه‌روچاوه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی خۆی كێشاوه به په‌رژینی به‌نداوی سه‌روچاوه له سنووری قه‌زای رانیه، په‌رژینه‌كه‌ی شكاندووه و كه‌وتووته ناو به‌نداوه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ئۆتۆمبێله‌كیان ده‌رهێناوه، به‌ڵام شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.