وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
ئه‌مڕۆش زیاتر له 650 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركران

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش له‌كۆی 6 هه‌زار و 660 پشكنین، تووشبوونی 655 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان به كۆرۆنا پشتڕاست كرایه‌وه و 17 تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 946 تووشبوو له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره 614ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به كۆرۆنا:
