كریستیانۆ له پێناو بردنه‌وه‌ی چامپیۆنز لیگ بزانه چی كردووه؟
رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید له پێناو بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنز لیگ پاره‌یه‌كی زۆری خسۆته پرۆژه‌ی خێرخوازییه‌وه.
ئیداره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید بڕی 600 هه‌زار یۆرۆی وه‌ك دیاریی به‌هۆی بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنز لیگه‌وه به سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ی به‌خشیوه، به‌ڵام كریستیانۆ به قه‌ت ئه‌م پاره‌یه‌ی كه له ریال مه‌درید وه‌رگرتووه پێش یارییه‌كه به‌خشیویه‌تی.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌یش، كریستیانۆ ئه‌م خێره‌ی پێش یاریی فیناڵی چامپیۆنز لیگ كردووه كه تێیدا سه‌رجه‌م ئه‌م پاره‌یه‌ی به‌خشیویه‌تی له ڕێگه‌ی (خۆرخی میندیز)ـی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی دابه‌شی كردووه كه كۆی پاره‌كه 600 هه‌زار یۆرۆ بووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌م وه‌رزه توانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌رید یازده‌یه‌مین نازناوی چامپیۆنز لیگ بباته‌وه و به 16 گۆڵیش بووه گۆڵكاری پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه.