بابەتی ژەهرخواردكردنى بەرپرسانی یەکێتیی له سلێمانی بووه‌ته پرسێكی گەرم
ئه‌و بابه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانییه و خەڵكی سلێمانى ترسى لێنيشتووه
K24- سلێمانی:
بابەتی ژەهرخواردكردنى بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانی كوردستان، بووه‌ته پرسێكی گەرم لە سلێمانى، به‌تايبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى پشتڕاستكرایه‌وه كه هه‌ریه‌ك له مه‌لا به‌ختيار و حه‌سه‌ن نورى، دوو سه‌ركرده‌ى باڵاى يهكيتى تووشى ژه‌هرخواردكراون. پێشتریش بافل تاڵەبانی، ھاوسەرۆكی یەكێتی لە دیدارێكی میدیاكاندا رایگەیاند، بەڵگەی تەواوی لایە ژەھرخوارد كراوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا بەڵگەكانیش دەخاتەڕوو.
له‌وباره‌یه‌وه هێمن غازی، كادرى پێشكه‌وتووی ئه‌و حزبه دووپاتی كرده‌وه، پێويسته يه‌كێتى به‌ڵگه‌كان بداته دادگا، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ترسه‌ى له‌ناو حزبه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بڵاوبووه‌ته‌وه بڕه‌وێته‌وه.
لە ماوەکانی رابردوودا ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی یەکێتیی بە مەبەستی پشکنین چوونەته دەرەوەی وڵات، بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان، به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانى ئه‌و حزبه ژه‌هرخوارد كراون، ديارترينيان مه‌لا به‌ختيار، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵا و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى يهكيتى و حه‌سه‌ن نورى، به‌رپرسى پێشووى ده‌زگاى ئاسايشى سلێمانى، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ختیار مسته‌فا، چاودێری سیاسی بۆ كوردستان24 نیگه‌رانی خۆی له‌و بابه‌ته راگه‌یاند و جه‌ختی كرده‌وه، پرسه‌كه مه‌ترسیداره و خەڵك له سلێمانى ترسى لێنيشتووه.
بەگوێره‌ی زانیارییەکان، دوای گەڕانەوەی مەلا بەختیار، تەواوی بەڵگەكان دەخەنە بەردەم رای گشتی و یەكێتی و حیزبەکانی كوردستان و عێراق؛ هەروەها كۆنسوڵخانە و باڵیۆزخانەکان. هاوكات دەیانەوێت لە دادگا سکاڵا تۆمار بکەن. به‌گوێره‌ی زانيارييه‌كانى كوردستان24، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتی و مەكتەبی سیاسی بۆ تاووتوێكردنی پرسى ژه‌هرخواردكردنى به‌رپرسانى يهكيتى نیشتمانی كوردستان كراوه.
H.B