پیسبوونی كه‌شوهه‌وای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی تێده‌په‌رێنێت
كه‌شوهه‌وای ورمێ، پیرانشار، سه‌رده‌شت و بۆكان له پیسترین حاڵه‌ت دایه
K24 – هه‌ولێر
به‌هۆی خوڵبارینهوه، كه‌شوهه‌وای هه‌ر چوار شاری ورمێ، پیرانشار، سه‌رده‌شت و بۆكان له ناته‌ندروسترین ره‌وش دایه كه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری تاقیگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی ورمێ رایگه‌یاند رۆژی یه‌كشه‌ممه كه‌شوهه‌وای شاره‌كانی ورمێ، پیرانشار، سه‌رده‌شت و بۆكان گه‌یشته خراپترین ئاستی پیسبوونی كه‌شوهه‌وا. سه‌عید موسه‌وی به ئاژانسی ئیرنای وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند به‌پێی ئاماره‌كانیان رێژه‌ی خوڵ له كه‌شوهه‌وای هه‌ندێ له شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاست پارێزگای ورمێ ئاستی ستانده‌ری نێوده‌وڵه‌تی تێپه‌راندووه، به شێوه‌یه‌ك كه رێژه‌ی خوڵ له كه‌شوهه‌وای شاری ورمێ بۆ 97 میكرۆگرهمی سێجا به‌رزبۆته‌وه و له بۆكانیش بۆ 68 میكرۆگرهمی سێجا، له شاری سه‌رده‌شت گه‌یشتووه نزیكه‌ی 747 میكرۆگرهمی سێجا و له شاری پیرانشاریش بۆ 255 میكرۆگرهمی سێجا به‌رز بۆته‌وه.
به وته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی ژینگه‌ی ورمێ، بوونی بایه‌كی توند له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری پارێزگاكه و هه‌روه‌ها دیارده‌ی خولبارینی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بووه هۆی پیسبوونی كه‌شوهه‌وای پارێزگاكه، كه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌روه‌ها هۆشداری ده‌دات كه پێویسته منداڵان و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه نه‌خۆشیی تایبه‌ت و هه‌ناسه‌یان هه‌یه، تا ئاساییبوونه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وا خۆیان له هاتوچۆ بپارێزن.