جێروم پاول: پێویستە لە بارەی بەرزکردنەوەی رێژەی سوود پشوو درێژ بین
"بە بۆچوونی ئەوان ئەوەی پەیوەستە بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوود پشوودرێژ بن"

K24 – ههولێر:
جیرۆم پاول سەرۆکی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمهریکا رایدهگهیهنێت، پێویستە بەرپرسانی بانکی فیدراڵی لەبارەی بەرزکردنەوەی رێژەی سوود پشوو درێژ بن، بەڵام لە هەر ئەگەرێکی خێرا بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان ئەوا رێوشوێنی بە پەلە دەگرنە بەر.
دوای کۆبوونەوەی سیاسەتی نەختینەیی، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمهریکا رایگەیاند، بە بۆچوونی ئەوان ئەوەی پەیوەستە بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوود پشوودرێژ بن، هەروەها کەمکردنەوەی فرۆشی قەواڵەکان هیچ ئاماژەیەک نییە بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوود.
راشیگهیاند، ئەوان ئێستا بە کاتێکی گونجاوی نازانن بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی سوود، چونکە باشبوونێکی ئەوتۆ لە بازاڕی کاردا بەدی ناکەن.