حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی زیاده‌ی نه‌خۆشه‌كان له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان وه‌رده‌گریته‌وه
له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ نه‌خۆشه‌كان گه‌ڕێندرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
وەزیری تەندروستی ئاشکرای كرد، بڕی 710 ملیۆن دیناریان لەو نەخۆشخانە تایبەتانە وەرگرتووەتەوە، کە بە زیادە لە نەخۆشیمانیان وەرگرتووە.
سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، لەسەر راسپاردەی مه‌سرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان کاریان بۆ کۆنترۆڵكردنی نرخی نەخۆشخانە تایبەکان و دەرمان کردووە.
ئاشکراشی کرد، کە لە کۆی هەزار و 90 تووشبووی کۆرۆنا کە لە نەخۆشخانە تایبەتەکان خەوێندراون، 200 نەخۆشیان پارەی زیادیان لەلایەن نەخۆشخانەکانەوە لێوەرگیراوە و ئەوانیش ئەو پارەیان له نه‌خۆشخانه‌كان وه‌رگرتووه‌ته‌وه و بۆ نەخۆشه‌كان گەڕاندوویانەته‌وە.
H.B