وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 11 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (5ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (657) كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه و (11) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (7) هه‌زار و (239) كه‌س ئه‌نجامدراوه و (1052) تووشبووش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.